زایەڵە-شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەموو هەوڵێک دراوە بۆ چارەسەری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
ئاشکراشی کردووە، ئەو گرفتەی ئەمڕۆ دروست بوو لەسەر پرسی مووچەی هەرێم نەبوو بەڵکو لە نێوان دادوەرانی دادگای باڵای فیدراڵی خۆیاندا بوو.
روونیشکردووەتەوە، پێش ئەوەی لە دادگای فیدراڵیش بڕیار لەسەر پرسی مووچەی هەرێم بدرێت، سەرجەم دادوەرانی دادگای باڵای فیدراڵی گەشبینانە باسییان لە چارەسەری پرسی مووچە دەکرد.
هەورەها وتیشی، چاوەڕێی بڕیارێکی دڵخۆشکەرین لەسەر ئەو پرسە لە کۆبونەوەی داهاتوودا، بەڵام پێویستی بە ماوەیەکە تا چارەسەر دەکرێت.

June 19, 2025