زایەڵە - کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ڕایدەگەیەنێت: "ژمارەی ئەو کەسانەی کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە زیادیکردووە، بەجۆرێک تائیستا زیاتر لە دوو ملیۆن و 155 هەزار کەس کارتەکانیان نوێکردووەتەوە".
لەڕاگەیەنراوێکدا کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئاماژەی بەوەکردووە: " ژمارەی ئەو کەسانەی کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە زیادیکردووە، بەجۆرێک تا ئێستا دوو ملیۆن و 155 هەزار و 97 کەس کارتەکانیان نوێکردووەتەوە".
بەپێی راگەیەندراوەکەی کۆمسیۆن: "ئەو ئامارە لە ڕۆژی 25ی3 تا ڕۆژی 20ی6ی 2025، هاوکات کۆی گشتی ئەو کەسانەی کارتەکانیان نوێکردۆتەوە بریتییە لە 21 ملیۆن و 400 هەزار و 89 کەس".