زایەڵە - وتەبێژی بنکەی خاتەم ئەلئەنبیای ئێران جەختی لەسەر ئەوە کردەوە: ئۆپەراسیۆنە بەهێزەکان بە دەرئەنجامە قورسەکانەوە چاوەڕێی ئەمریکا دەکەن.

جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە: ئەمریکای تاوانبار، لە چوارچێوەی پشتیوانی هەمەلایەنە و بەردەوامی خۆی لە دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی، بە ئاشکرا سەروەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی پێشێل کرد، ڕاستەوخۆ چووەتە نێو شەڕی دژی ئێران و هێرشی کردووەتە سەر خاکی پیرۆزی.

ڕاشیگەیاند: ئەم کردەوە دوژمنکارانە بە ئامانجی زیندووکردنەوەی ڕژێمی زایۆنیستی کە لە مردندا بوو، ئەنجامدرا، بەڵام هیچ دەرئەنجامێکی نەبوو. بەڵکو مەودای ئامانجە ڕەوا و هەمەچەشنەکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی فراوانتر کرد و زەمینەی بۆ پەرەسەندنی بەرفراوانتری شەڕ لە ناوچەکە خۆش کرد.

لە کۆتایی دا ڕایگەیاند: دڵنیاتان دەکەینەوە کە دوای ئەم دەستدرێژییە کات لە بەرژەوەندی ئێوە ناگەڕێتەوە. موجاهیدەکانی ئیسلام بە ئۆپەراسیۆنی بەهێز و تەرکیزکراو وەڵامی ئەم تاوانە دەدەنەوە کە دەرئەنجامی ترسناک و پەشیمانکەرەوە و پێشبینی نەکراوتان بۆ دێنێت. ان شاءاللە.