زایەڵە - ئێران  بەرلە 7ـی بەیانی لە ماوەی کاتژمێرێکدا زیاتر لە دووجار هێرشی موشەکی کردە سەر ئیسرائیل.

میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن، موشەکێک لە ناوچەی بێرشێبا بەر باڵاخانەیەکی حەوت نهۆمی کەوتووە و زیانێکی زۆری بە باڵەخانەکانی دەوربەری گەیاندووە.

هەندێ هەواڵی نافەرمی باس لە ٢٤ کوژراو و دەیان بریندار لەم هێرشەد دەکەن.

تیمی فریاگوزاری ئیسرائیل باس لە کوژراو بریندار دەکەن، بەڵام تا ئێستا ژمارەیەکی یەکلاکەرەوە نییە، لە ئێستادا سەرقاڵی رزگارکردنی ئەو هاوڵاتیانەن کە کەوتوونەتە ژێر داروبەردی باڵەخانە رووخاوەکان.

لەگەڵ هێرشە موشەکیەکانی ئێران رادیۆی ئیسرائیل رایگەیاند، ئێران دەیەوێت گورزی کۆتایی تۆمار بکات پێش ئەوەی ئاگربەستەکە جێبەجێ بکات.

کەناڵی 12 ئیسرائیل ڕایگەیاند؛ ئاسمانی ئیسرائیل تا کاتژمێر 7ـی ئێوارە داخراوە، بەهۆی هێرشی موشەکییەوە.

هاوکات ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە چەند تەقینەوەیەکی دوور لە قودس بیستراوە.