زایەڵە- عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران : ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژ بە ئیسرائیل لە کاتژمێر (7:00) بەیانييەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئۆپەراسیۆنی سەربازی هێزە چەکدارە بەهێزەکانمان، تا دوا سات بەردەوام بوو لە سزادانی ئیسرائیل، لەسەر دوژمنكارییەكانی، تا کاتژمێر 4:00ی بەیانی ئەمڕۆ.
لەگەڵ هەموو ئێرانییەکان، سوپاس و پێزانینی خۆم ئاڕاستەی هێزە چەکدارە ئازاکانمان دەکەم، کە تا دوا دڵۆپی خوێنیان ئامادەیی بەرگریکردن بوون لە نیشتمانە خۆشەویستەکەمان و، تا دوا سات وەڵامی هەر هێرشێکی دوژمنیان دایەوە.