زایەڵە- لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە، دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی هەرێمی کوردستانە و دەبێت کێشەی مووچە یەکلاییبکاتەوە، بۆ ئەمەش چەند بژاردەیەکی هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر هەرێم داهات و پارەی پێویستی هەیە، وەک ئامادەنییە رادەستی بکات و نەوت لە رێگای سۆمۆوە بفرۆشێت و پابەندی بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە تەوتین نابێت، با رایبگەیەنێت و خۆی مووچە دابەشبکات.

سێکانیانی جەختیشیکردەوە، ماوەی 12 ساڵە هەموو مانگێک بە بەردەوامی و بە سپۆنسەری حکومەتی هەرێم فیلمی مووچە دووبارە دەبێتەوە، کە خۆی ناتوانێت دابینیبکات و بڕیاری دادگای فیدڕاڵیش جێبەجێناکات.