زایەڵە-لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە کاوە عەلی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند، سبەینێ لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، وەزیری دارایی داهات و خەرجیەکان دەخاتە ڕوو، ئەگەر تا ئێستا حکومەت نەزانێت داهاتی مانگانە چەندە ئەوە کارەساتە ، ئەگەر ئەیزانن و بۆ کات بەڕێکردنە کارەساتەکە گەورەترە. وەزیری دارایی لە چاوپێکەوتنێکی لە ڕوداو ووتی ( ئاگاداری داهاتی نەوتی نیم و لە وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان بپرسن ، چونکە داهاتی نەوت نایەتە وەزارەتی دارایی.
ناوبراو وتیشی، هەروەها وەزیری دارایی ووتی ئاگاداری قاچاخی و بازگەکان نیم و پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی نییە و تەنها داهاتی مەرزەکان لای وەزارەتە نەک بازگەکان .کەواتە راپۆرتەکەی سبەینێ تەنها داهاتی نانەوتی ئەوەی بە یاسایی و ئاشکرا دەگرێتەوە. ئەمەش ڕوونە بۆئەنجومەنی وەزیران کە چەندە، چ پێویست بە خستنە ڕووی دەکات لە ئەنجومەنی وەزیران و مانگانە پێش ئەوەی لە %50 ی بنێرن بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ، ئەنجومەنی وەزیران ئاگادار بووە چەندە.