زایەڵە-نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی كاركردنی رۆژانەمان هەندێك گرفتی تەكنینی هەن، بە تایبەت ئەو كەسانەی پەپجی لەناو مۆبایەكانیانە بەشەخۆراكیان رادەگیرێت.

وتیشی، كاتێك هاوڵاتیی فۆڕمەكە پڕدەكاتەوە، پێشتر ئەو یاریی پەپجییەی دابەزاندووە ئەپەكەی دەچێتە سەر ئەو وڵاتەی یارییەكەی تێداكردووە  بەمەش وەك گەشتیار یاخود كەسێك كە لە دەرەوەی وڵاتە ئەژماری دەكات بەوەش بەشەخۆراكی رادەگیرێت.

راشیگەیاند، ئەو كەسانەی مۆبایلی زیرەكیان هەیە لەو حاڵەتەدا باشترە ئەو یارییە بسڕنەوە یاخود فۆڕمەكە لەو مۆبایلە دانەبەزێنن.