زایەڵە-ماجد ئەخەوان، وتەبێژی وەزارەتی ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکانی ئێران وتی، بە پشتبەستن بە بڕیارێکی لێژنەی هەماهەنگیی فڕۆکەوانیی مەدەنی و سەربازیی، ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی مەدەنی و دوای هەڵسەنگاندنی وردی ئەمنیی و سەلامەتی، بڕیار درا ئاسمانی نیوەی ڕۆژهەڵاتی وڵات بکرێتەوە."

 بڕیارەکە جگە لە گەشتە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، گەشتەکانی ترانزێتی نێودەوڵەتیش دەگرێتەوە.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێران، دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاندبوو "ماوەی داخستنی ئاسمانی ئێران تا کاتژمێر 2:00ـی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە درێژ دەکاتەوە."