زایەڵە -  باژێراونی هەڵەبجە و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان وێڕای ڕەخنەی توند لەم دۆخەی کە دەسەڵاتدارانی هەرێم هۆکارین، وتی: هەڕشە و بڕیاری سیاسی و عینادی و تەحەداکردنی بێ بنەما و بەچاوی بەستراوەوە  دواجار زەرەرۆمەندی یەکەم خەڵک و پاشانیش شەرمەزاری ئەوانەی پێ هەڵئەستن وەک ئەوەی ئێستا لەم هەرێمە ئەگوزەرێ .

نزار مەحمود باژێراونی هەڵەبجە و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕوو لە دەسەڵاتی هەرێم، ڕایگەیاند،  لە ماوەی سی و چوار ساڵی ڕابردوودا نەتان توانیوە بۆ سێ هەفتە ژیانی  خەڵک  سەقامگیرکەن و بەدرێژای ئەو ماوەیە خەڵک لە دڵەڕاوکێ ژیان بەڕێ ئەکەن. لەخۆتان پرسیوە ئەمە چ جۆرە حکومڕانیەکە و بەرپرسیاریەتی چیە؟  خۆت  بە بەرپرس زانی لە ژیانی خەڵکی، پێویستە بەرو سەقامگیری سیاسی خزمەتگوزاری ئابوری ئارامی بەریت  خۆت بەدور بگرێت لە هەر هەڵسوکەوتێک یان لێدوانێک کە دڵەڕاوکێ یان پشێوی یان ژیان و گوزەرانی خەڵک بکاتە ئامانج بەپێچەوانه وە  هەموو هەوڵە کان ئەبێت بۆ سەقامگیری خەڵک بێت لەهەموو ڕوەکانەوە .

وتیشی: لەسیاسەت شتێک نیە ناوی عینادی یان هەڕەشە کردن یان موجازەفەکردن بە ژیانی خەڵک، هەر جوڵەیەکی سیاسی پێویستی بە لێکدانەوەی وردە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی خەڵک، ئەگیانا هەڕشە و بڕیاری سیاسی و عینادی و تەحەداکردنی بێ بنەما و بەچاوی بەستراوەوە  دواجار زەرەرۆمەندی یەکەم خەڵک و پاشانیش شەرمەزاری ئەوانەی پێ هەڵئەستن وەک ئەوەی ئێستا لەم هەرێمە ئەگوزەرێ و یان لەکاتی ڕێفراندۆم کە نیوەی کوردستانمان لەدەستداو ئەگەر دۆستەکانمان بەتایبەت فەرنساو ئەمریکا نەبوایە هەرێمەکە کۆتای پێهاتبوو  بۆ شەرمەزاریەکەش بینیمان توشی چی هاتن خۆتان.