زایەڵە - کاوێز مەلاپەروێز چاودێری سیاسی لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، ئەگەر بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و خۆ دەرخستن نەبێت، ئەم جۆرە لە چاڵاکی هیچ سوودی نیە، کاتێک فشاری مەدەنی بەرئەنجامی ئەبێت لە پایتەخت سازبکرێت.
وتیشی، حزبەکانی موعارەزە خاوەن سەتان هەزار دەنگی دانیشتوانی پایتەختن ناتوانن دوو هەزار کەس لە دەنگدەرەکانیان بهێننە سەر شەقام!
ئەوەشی خستەڕوو، ئەم جۆرە چاڵاکی و جولانە لای بەرپرسانی باڵا وەک سەگ وەڕێنە لە شارەکانی ترەوە بە حکومەت کە بارەگە و عەقڵی بەرێوەبردنی لە هەولێرە”بە پێی تێگەیشتنی بەرپرسان” کاتێک ئەتوانن هاوکێشەکە بگۆرن ئەبێ لە ناو هەولێرەوە بە دەنگی دلێر وەک شێر بنەڕێنن.