زایەڵە-بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 21ی 6 تا 27ی 6ی 2025، نزیكەی 18 ملیار دینارە كە 74%ی نەختینەیە.


بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆچاودێری و رێكخستنی داهاتەنانەوتییەكانی سلێمانی وهەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین وگەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 21ی 6 تا 27ی 6ی 2025، زیاتر لە 17 ملیارو 812 ملیۆن و 492 هەزار دینارە.


هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 13 ملیارو 277 ملیۆن و 23 هەزار دیناری واتە 74%ی نەختینەیەو هەروەها 1 ملیار و 335 ملیۆن و 317 هەزار دیناری واتە 8%ی بەشێوەی چەكەو 3 ملیار و 200 ملیۆن و 122 هەزار دیناری واتە 18%ی مەقاسەیە.