زایەڵە-جومانە غلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق:قۆناغی پێشكەشكردنی لیستی كاندیدەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی كۆتایی هات؛ كۆمسیۆن دەستیكردووە بە پرۆسەی وردبینی ناوی كاندیدەكان.
پرۆسەی وردبینی كاندیدەكان كاتی پێویستە، بەلەبەرچاوگرتنی ژمارەی زۆری كاندیدەكان لەسەرتاسەری پارێزگاكانی عێراق.
وردبینی پێویستە بۆ دڵنیابوون لە دروستی داتاکان پێش ناردنی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ دڵنیابوون لە شایستەیی کاندیدەکان.
ماوەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران كۆتایی هاتووە، كە لە 25ی ئازارەوە دەستیپێكرد تاوەكو 20 حوزەیران.
كۆمسیۆن دۆسیەی تاوان دژ بە هەر كەسێك دەجوڵێنێت؛ كە لەسەری بسەلمێت تێوەگلاوە لە حاڵەتەكانی كڕینی كارتی دەنگدان یاخود دەستكاریكردنی بەڵگەنامەكانی كۆمسیۆن.

June 27, 2025