زایەڵە-لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە شوان کەلاری، بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو دانیشتنانەی کراون ئەرێنی بوون، هەموو هەوڵەکە بۆ ئەوەیە بگەینە ڕێککەوتن، بە تایبەت باسی ئەوە کراوە کۆمپانیا نەوتییەکان ڕازی بکرێن نەوت هەناردە بکەنەوە، تێڕوانینی هەردوولا ئەرێنی بووە و لەیەک نزیکن.
باسی لەوەشکردووە: کۆمپانیاکانی بواری نەوت دەڵێن پێویستە گرەنتی هەبێت کاتێک ئەو نەوتەی هەناردەی دەکەین کۆمپانیای سۆمۆ شایستەکانمان لە کاتی خۆی بۆ خەرج بکات، کۆمپانیاکان دەترسن شایستەکانیان وەک مووچەی فەرمانبەرانی لێ بێت بۆیە بێ متمانەیی هەیە، بەڵام هەردوولا نزیکن لەوەی ئەمە چارەسەر بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە: هاوکات لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی هەوڵی جددی هەیە بۆ ئەوەی کێشەی مووچەی فەرمانبەران چارەسەر بکرێت. لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بە ئەگەری زۆرەوە ڕێککەوتن، لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت و ناردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت.

June 27, 2025