زایەڵە-میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە كە دوو وەفدی بەغداد لە هەولێر پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم یەكلادەكەنەوە و گفتوگۆی چڕ بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان و ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكرێت. 

هاوكات سەرچاوەكەی كە قسەی بۆ میدیاكانی عێراق كردووە ئاشكرایكردووە، وەفدی یەكەم تەكنیكییە پێكهاتووە لە نوێنەری وەزارەتەكانی نەوت و دارایی و نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق و گفتوگۆكانیش بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت ئەرێنییە، بڕیارە سبەی ئەو وەفدە دانوستان لەگەڵ نوێنەری كۆمپانیا نەوتییەكانیش بكات.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەر ئەمشەو وەفدێكی حكومەتی عێراق دەگاتە هەرێم كە دەسەڵاتی تەواویان پێدراوە و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم كۆببنەوە بە ئامانجی یەكلاكردنەوەی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و داهاتی نەوتی و نانەوتی.