زایەڵە-هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٢٧٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم:
زێڕی عەیارە 18 بە 566 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 21 بە 650 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 22 بە 680 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 24 بە 742 هەزار دینارە
ناجێگیری نرخی زێڕ دوای رەخنە توندەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دێت لە سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا، نیگەرانی دروستکردووە لەسەر ئەوەی بانکەکە لەژێر فشاری سەرۆکی ئەمریکا، سەربەخۆیی خۆی لەدەست
بدات.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 67 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش جێگیرە، بە 65 دۆلار و 52 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
گۆڕانکاری لە نرخی نەوت دوای ئەوە دێت، ئێوارەی هەفتەی رابردوو، ئێران هێرشی موشەکی کردە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتی قەتەر، دواتریش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران و ئیسرائیل بۆ ماوەی 12 کاتژمێر ئاگربەستیان کردووە.

6 کاتژمێر لەمەوبەر