زایەڵە - بڕیارە ئەمڕۆ شهممه دووهم وەفدی باڵای حکومەتى عێراق بەسەرۆکایەتى جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئابووری و دارایی بێنە هەولێرو کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانى حکومەتى کاربەڕێکەر دەست پێ بکەن.
وەفدی یەكەم تەكنیكی بوو پێكهاتووە لە نوێنەری وەزارەتەكانی نەوت و دارایی و نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق و گفتوگۆكانیش بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت ئەرێنییە، هەر ئەمرۆ ئەو وەفدە دانوستان لەگەڵ نوێنەری كۆمپانیا نەوتییەكانیش بكات.
بەپێی زانیارییەکان دەبێت ئەمڕۆ ئەو وەفدە پرسی مووچە و نەوت یەکلایی بکەنەوە و شاندەکە دەسەڵاتی تەواوی پێدراوە کە بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەو پرسانە بدەن، دواتر ڕاپۆرتی گفتوگۆ و بڕیارەکان دەدرێتە سەرۆک وەزیرانى عێراق.
واتە ئەمڕۆ پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم یەكلادەكەنەوە و دوایین فرسەت دەدەنە حکومەتى کاربەڕێکىەری هەرێم تا چیتر یاری بە ڕێککەوتنەکان نەکات و دەبێت ئەم پرسە خۆی یەکلایی بکاتەوە ئایا ڕێککەوتنی دەوێت یان نا.
ئاماژەشیان بەوە کردوە ئەم گفتوگۆیانە هەلێکی زۆر باشە بۆ هەرێمی کوردستان تا بتوانێت بە ڕیشەیی کۆتایی بە کێشەکان بهێنن و ڕێکبکەون، دەشڵێن: ئەمرۆ ڕەنگە وەفدەکە وەک نیازپاکی بریار لەسەر ناردنى مووچەی مانگی ٥ بدات، بۆ ئەوەى هیچ بیانوویەک بۆ حکومەتى هەرێم نەمێنێتەوە.