زایەڵە - وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، قۆناغی دووەمی پڕۆژەی کارتی ئەلیکترۆنی خۆراک و دەستیپێکردووە و رسومات خراوەتە سەری.

ڕۆژی هەینی 27ی حوزەیرانی 2025، پڕۆژەی كارتی خۆراك بڵاویكردەوە، چەندین گۆڕانکاری لە کارتی خۆراکیدا کراوە و بۆ دەستکەوتنی خزمەتگوزارییەكانی بەشەخۆراك، پێویستە لە رێگەی كارتی ماستەر كاردەوە پارە بدرێت.

ڕاشیگەیاند، بۆ خزمەتگوزاری زیادكردن و گواستنەوە و جیاكردنەوە  و داواكردنی بلۆككردن و لابردنی بلۆك بۆ هەر نەفەرێك دەبێت 10 هەزار دینار بدرێت وەك رسومات.