زایەڵە ــ پالمیراس بووە یەکەم هەڵبژاردەی تۆپی پێی کە دەگاتە قۆناغی چارەکی کۆتایی موندیالی یانەکانی 2025.
لە یەکەم یاری قۆناغی یەک هەشتمی کۆتایی موندیالی یانەکانی 2025 کاتژمێر 19:30 خولەکی دوێنی شەو، شەممە هەردوو هەڵبژاردەی پالمیراس و بۆتافۆگۆ ڕووبەڕووی یەک بوونەوە کە دوای کاتی ئاسایی بە یەکسانبوونی بەبێ گۆڵ کۆتایی پێهات کە دەبێتە هۆی کاتی زیادکراو.
لەم بەشەدا پالمیراس بە تاکە گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بووە یەکەم هەڵبژاردە کە سەربکەوێت بۆ چارەکی کۆتایی. پاولینیۆ تاکە گۆڵی یاریەکەی لە خولەکی 100 تۆمارکرد و بوو بە هۆی بردنەوەی پالمیراس. لە یارییەکەی دیکەدا ئەمشەو چێڵسی و بەنفیکا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، براوەی یارییەکە ڕووبەڕووی پالمیراس دەبێتەوە لە چارەکی کۆتاییدا.