زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی، وێڕای داننان بەوی کە نازانن یۆرانیۆمە پیتێنراوەكانی ئێران لە كۆێیە، رایگەیاند:" سەرەڕای ئەو زیانانەی کە بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە. بەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی كەوتووە، بەڵام ئەو وڵاتە پێدەچێت بتوانێت لە ماوەی چەند مانگێکدا دەست بە بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو بکاتەوە."
ئەم قسانەی رافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا بوو لەگەڵ تۆڕی " سی بی سی نیوز"
گروس وتی:" من دەڵێم، ئێران دەتوانێت، لە ماوەی چەند مانگێکدا، كۆمەڵێك ئامێری سەنتەرفیوژ بۆ بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو كارپێبكەن.
گرۆسی، دانی بەوەدانا کە نازانن یۆرانیۆمە پیتێنراوەكانی ئێران لە كۆێیە، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد رەنگە بەشێکی لە هێرشەکەدا لەناوچووبێت، بەڵام رەنگە هەندێکی گواسترابێتەوە.