زایەڵە-تەندروستی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی مامەڵەکردن بە دەرمانی قـاچـاخ و فرۆشتنەوەی دەرمانی میـری، نۆرینگەیەکی یاریدەدەری پزیشکی لە شاری سۆران درایە دادگا. 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستـی سلێمانـی بڵاویـکردەوە، بە هەماهەنگی تیمی چاودێریکردن و بەڕێوەبەرایەتی (KMCA)، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران، پشکنین بۆ چەند نۆرینگەیەک لە شارەکە ئەنجامدرا.

لە ئەنجامی پشکنینەکەدا دەرکەوت، نۆرینگەیەکی یاریدەدەری پزیشکی بەناوی (شیفا) لە ناوەندی شاری سۆران، بڕێک دەرمانی میری و هەروەها دەرمانی قاچاخ دەفرۆشێت.

دەشڵێت، دەسـت بەسەر دەرمانەکاندا گیـرا و نۆرینگەکە لێپێچینەوەی یـاسایـی لەگـەڵدا کرا.