زایەڵە-کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە کاتەکانى ئێوارە و شەو.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرمی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و لە هەندێک ناوچەش، نزمدەبێتەوە.

لەبارەی کەش و پلەی گەرمیی سبەی دووشەممەوە، کەشناسی دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم و پلەی گەرمییش نزمدەبێتەوە.
پلەی گەرمیی پێشبینیکراو:
هەولێر :  41 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی
دهۆک :  39  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ  :  40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :40 پلەی سیلیزی
سۆران :  38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان :44 پلەی سیلیزی