زایەڵە - ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) بڵاویکردووەتەوە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق داواکاریی خانەنشینبوونی دادوەر جاسم عەبوود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی، بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە، پەسەند کرد.

ئاماژە بەوەش کراوە، دادوەر مونزەر ئیبراهیم حوسێن، جێگری سەرۆکی دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵی بۆ شوێنی دادوەر جاسم عەبوود کاندید کراوە و د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق ئاگادارکراوەتەوە تا مەرسوومێکی کۆماری بۆ دانانی سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دەربکات.