زایەڵە-سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەکات و سەرۆکایەتی هاوپەیمانییەتییەك دەكات كە ٤٧٠ كاندید لەخۆدەگرێت. 

 میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هاوپەیمانییەتێكی بۆ بەشداریكردنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێكهێناوە و سەرجەم رێكارەكانی بەشداریكردنیشی لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن تەواوكردووە. 

سەرۆک وەیرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق سەرۆكایەتیی هاوپەیمانیەتییەك دەكات بەناوی (هاوپەیمانیی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان)، كە ٤٧٠ كاندید لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق لەخۆدەگرێت و خۆیشی لەسەر پارێزگای بەغدا كاندید دەكات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە لە رۆژی ١١ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە رێوەبچێت و بۆ ئەو مەبەستەش کۆمسیۆن وتی، ئامادەکارییان کردووە و رێکارەکانیان دەستپێکردووە.