زایەڵە - گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕایگەیاند: لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئێڤین 71 کەس کوژران.

 ئەسغەر جیهانگیر، گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو هێرشانەی ئیسرائیل کردییە سەر زیندانی زیندانی ئێڤین لە تارانی پایتەخت، تا ئێستا 71 کەس کوژراون.

لە نێو کوژراوەکاندا، زیندانییەکان، کارمەندانی زیندان، سەرباز و ژماریەک لە سەردانیکەرانی زیندانییان و تەنانەت خەڵکانی دەوروبەری زیندانییەکەش هەن.

جگە لە ژمارەی کوژراوان، ئەسغەر جیهانگیر ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی هێرشەکەوە زیانی گەورەی ماددی بەر زیندانی ئێڤین کەوتووە و ئەو زیندانیانەشی کە ماون، گواستراونەتەوە زیندای دیکە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە چڕی تارانی پایتەختی ئێرانیان بۆمباران کرد، زیندانی ئێڤین یەکێک بوو لەو شوێنانەی کەوتە بەر هێرشی فڕۆکەکان.