زایەڵە - سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراقەوە بە ماڵپەڕی بەغداد یەومی راگەیاندووە، "حکومەتی فیدراڵی رەزامەندی نیشانداوە لە خەرجکردنی مووچەی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان، پێش ئەوەی رێککەوتن لە بارەی نەوتەوە بکرێت لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا بەغدا پارەی مووچەی مانگی پێنج بۆ هەرێم دەنێرێت".

سەرچاوەکە جەختیکردووەتەوە، ئەگەر ڕێککەوتنی نەوت لەنێوان بەغداوهەولێر بکرێت، بەشی وردبینی و ژمێریاری وەزارەتی دارایی فیدراڵی پێداچوونەوە بەو لیستانەدا دەکات کە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕەوانەی بەغدای کردووە، بەوهۆیەشەوە لەماوەی چەند ڕۆژێکدا، مووچەی مانگی حوزەیرانیش دەنێرێت.


ئاماژەی بەوەشکرد، "شاندی حکومەتی فیدراڵی،بەڵێنیان،داوەکەمانگانەمووچەی هەرێم لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق خەرج بکرێت، بەبێ ئەوەی یەک ڕۆژ دوابکەوێت، بە مەرجێک ڕێککەوتنی نەوت و ڕادەستکردنی 50%ی داهاتی ناوخۆ بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەو جۆرە بەغداڕۆژانە بە شێوەی دیجیتاڵی پارەکە دەخاتە سەر حسابی بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم".