زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی دەزگای دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاند لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا توانیان ئامر قاطعى سلێمان بەگ لەگەڵ دوو تیرۆریستی هاوەڵی لەناوبەرن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دوای کۆکرنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی وردی سەلمێنراو و زانیاری هەواڵگری رۆژی ٢٠٢٥/٦/٢٩

بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای دەستنیشان کردنی شوێنی حەشارەگە و مانەوەی تیرۆریستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی دەزگای دژە تیرۆری عێراق، ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشیان لەناوچەی پەڵکانە و تاوێرکەوە ئەنجامداو لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی دەستەویەخە، توانرا ئامر قاطعى سلێمان بەگ لەگەڵ دوو تیرۆریستی هاوەڵی لەناوببرێت بەناوەکانی. 

تیرۆریست ئەیمەن جۆرج ئەحمەد ئەلعوبێدی نازناو(ئادەم) ئامر قاطعى سلێمان بەگ وتیرۆیست (حسێن عەلی خەڵەف حەبیب ئەلمەفرەجی) نازناو(ابو عەزرا) کە چەکداری گرووپەکە بووە و تیرۆریست (یەعقوب) نازناو(ئەبو جابان ئیرانی) سەربڕ و گوازەرەوەی تیرۆریستان بووە.

لە چالاکییەکەدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، شوێنی مانەوە و مۆڵگەی تیرۆریستانیان خاپوور کرد.