زایەڵە - وەزرەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، حاڵەتێكی نوێی توشبون بە تای خوێنبەربون لە هەولێر تۆماركراوە كە پیاوێكی 47 ساڵان و پیشەی قەسابە.
ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، حاڵەتێکی نوێی توشبون بە نەخۆشی تای خوێنبەربون لە هەولێر تۆمارکرا.
بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەت، توشبوەكە پیاوێکی دانشتوی شاری هەولێر/ گەڕەکی فەرمانبەران تەمەن ( 47 ) ساڵ پیشەی قەسابەو مامەڵەی کڕین و فڕۆشتن و سەربڕینی گەڕۆکە، بەرکەوتەی ئاژەڵی توشبو بوە.
وتوشیەتی، توشبوەكە دوای سەردانی نەخۆشخانە و گومانلێکردن بە نەخۆشی تای خوێنبەربون و بونی نیشانەکانی، چەندین ڕێکاری دەستنیشانکردن و چارەسەری پزیشکی گیراوەتەبەر، لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت و تا ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.
وەزارەتی تەندروستی وتوشیەتی، لەماوەی دو مانگی ڕابردو، حەوت حاڵەتی توشبون بە تای خوێنەبربون تۆماركراون کە حاڵەتێکیان لەبەر قورسی باری تەندروستی گیانی لەدەستدا و حاڵەتەکانی دیکە بەتەواوی چاکبونەتەوە و لە نەخۆشخانە دەرچون.