زایەڵە - وتەبێژی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات تا ئێستا زیاد لە 590 هەزار كەس فۆڕمی پڕكردووەتەوە بۆ ئەوەی ببێتە چاودێری كۆمیسیۆن بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن، هاوكات وەرگرتنی داواكاری لە هەردوو رەگەزەوە تا 9ی مانگی داهاتوو بەردەوامی دەبێت.
جمانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی كارەكانی كۆمیسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن، پرۆسەی داواكاری، بۆ دانانی چاودێرانی كۆمیسیۆن بەردەوامە لە وەرگرتنی داواكاری لە هەردوو رەگەزەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، داواكاران دەتوانن بە ئاسانی فۆڕمی ئۆنلاین پڕبكەنەوە، پاشان كۆپییەكی كاغەزی چاپ بكەن دوای تەواوكردنی هەموو زانیارییە پێویستەكان و پێشكەشی بنكەی تۆماركردن لە نزیك شوێنی نیشتەجێبوونیان بكەن.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی تا ئەمڕۆ لەبەردەستدان تا ئەمڕۆ زیاتر لە 590 هەزار كەس فۆڕمەكەیان پڕكردووەتەوە كە زۆرترینیان فەرمانبەرانی حكومەتن.