زایەڵە - قایمقامیەتی سەیدسادق ڕایگەیاند، لەگەڕان و پشکنینەکانیاندا لیژنەی چاودێـری سوتەمـەنی قائیمقامیت هەستـان بەوەرگرتنی نمونـەی ئەو سوتەمـەنیانەی کەلە ناو وێستگەکـانی سوتەمـەنی لەسنـووری قەزاکەمـاندا دەفرۆشرێـت بەشۆفێران، پاشـان لە تاقیگـەی پشکنینی جۆریـی کوالیتی لە بەڕێوەبەرایـەتی نـەوت و کانزاکانی سلێمانی، پشکنینیان بۆ کرا، لەئەنجام دەرکەوت کە وێستگەی سوتەمەنی مۆبایلی (شانەدەری) بەنزینی جۆری نۆرماڵی گونجاو نییە بۆ بەکار هێنانی ئۆتۆمبێل .
ڕونیشیکردەوە، بەفەرمانی بەڕێز (رضا محمد اسماعیل) قائیمقامی قـەزای سیدصـادق، وێستگەی سوتەمـەنی (شانەدەری) بۆ ماوەی (٣) سێ ڕۆژ داخـراو بەبڕی (١٥٠,٠٠٠) سەد وپەنجا هەزار دینار سزای ماددی خاوەنەکەی درا.