زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی ئەڤەرێست لە درێژەی چالاکییە شاخەوانییەکانیدا ئەمجارە لووتکەی شاخی سەفینی کردە ئامانج و سەرکەفت بەسەریدا.
گرووپی شاخەوانی ئەڤەرێست رۆژی هەینی ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ گەشتێکی ڕێکخست بۆ گوندی تەوسکە، گەلی موسیک، ئەشکەوتی هەورێ و لووتکەی شاخی سەفین.
بەشی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی ئەڤەرێست لە وەسفی جوانییەکانی وەرزشی شاخەوانیدا دەڵێت: شەوەکیان هەستاین لە شیرینی خەو پێش ئەوەی گزنکی خۆر تیشکەکانی بەزەویدا پەرش و بڵاو بکاتەوە لەساتێک ڕووناکی باڵی نەکێشاوە بەسەر زەوی و خەڵک لەشیرینی خەودان، ئێمە جەنجاڵی شار جێدێلین و ژیان بۆ ڕوناکی دەبەین و هەنگاو بەهەنگاو بەئارامی بەسەر شاخدا سەردەکەوین، وەک ئەوەی بترسین زەوی لە خەو بەئاگا بێتەوە.
بەشی ڕاگەیاندن بەم شێوازە درێژە بە وەسفەکەی ئەدات: لەگەل کازیوەی بەیانی هەوای پاك هەلدەمژین، سەرما و دەنگی قاسپەی کەو وەک دەسپێکێکی نەرم و نیان ترپەی دڵمان بە ئاگا دێنێتەوە، دەست لە ڕووخسارمان دەدات، جگە لە پەپوولەی سروشت هیچ دەنگێک نابیسترێت، چریکەی باڵندەیەکی باڵ شکاو بای هەناسەدان لە نێوان بەردەکان و چرپەی درەختەکان بە بێدەنگی دەهەژێنێتەوە
بەشی ڕاگەیاندن لە کۆتاییدا ئاماژەی دا: لە پشوویەکی چرکە وەختدا دانیشین لەسەر لێواری شاخ و هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژین و بیر لە ئاسۆ دەکەینەوە و چاوەڕێ خۆڕ هەڵاتن دەکەین کە چاوەڕوانی بەڵێنێکی بەنرخە لەو ساتانەدا، بە ڕوخسارێکی بێ دەمامک و بێ ژاوە ژاو تەنیا ئێمە و پاکی و کازیوەی بەیان ئاوێزانی سروشت دەبین.