زایەڵە-هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و 285 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
عەیار 18 بە 557 هەزار دینارە
عەیار 21 بە 650 هەزار دینارە
عەیار 22 بە 680 هەزار دینارە
عەیار 24 بە 743 هەزار دینارە
لە لایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ لە یەکەم ڕۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی ئەم هەفتەیە دا، نرخی نەوت دابەزی.
نرخی نەوتی برێنت 66 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 67 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 94 سەنت دابەزی و بە 64 دۆلار و 58 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
کەمبوونەوەی مەترسییە جیۆسیاسییەکانی پەیوەست بە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەگەری خستنەڕووی نەوتی زیاتر لەلایەن گرووپی ئۆپێک پڵەس، هۆکاری دابەزینی نرخی نەوتە.

11 کاتژمێر لەمەوبەر