زایەڵە-باڵیۆزخانه‌ی عێراق له دیمه‌شق ڕایگه‌یاند، ڕێگه به هه‌ندێك چین و توێژ له عێراقییه‌كان ده‌درێت بچنه ناو سوریا، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه پێشتر مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی كارایان وه‌رگرتوه.
باڵیۆزخانه‌ی عێراق له دیمه‌شق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "بۆ هه‌مو ئه‌و عێراقیانه‌ی ئاره‌زوی چونه ناو خاكی كۆماری عه‌ره‌بی سوریا ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی هه‌ماهه‌نگی باڵیۆزخانه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی به‌نده‌ره‌كانی سوریا، به‌ڕێوه‌بردنی ده‌روازه‌ی سنوری قائیمی عێراق‌و هێڵی ئاسمانی فلای شام، ڕه‌زامه‌ندی بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی عێراقییه‌كان چه‌ند پۆلێك وه‌رگیراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، رێگه به‌و عێراقیانه ده‌درێت بگه‌ڕێنه‌وه دیمه‌شق كه پێشتر له كۆماری عه‌ره‌بی سوریا نیشته‌جێ بون و مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان به شێوه‌یه‌كی كارا هه‌یه، ئه‌وانه‌ی هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی سوری كردوه، ده‌بێت گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیرییان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا و باڵیۆزخانه‌ی عێراق له دیمه‌شق، یان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق په‌سه‌ند بكه‌ن ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن دادگاكانی عێراقه‌وه ده‌رچوبێت.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، "ئه‌و ژنانه عێراق كه هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵ پیاوانی سوری كردوه رێگه‌یان پێده‌درێت بچنه خاكی سوریاوه، پێویسته گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری پێشكه‌ش بكه‌ن كه له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه بڕوانامه‌ی پێدراوه، هه‌روه‌ها رێگه به‌و عێراقیانه‌ش ده‌درێت كه منداڵی ژنانی سورین به مه‌رجێك به‌ڵگه‌ی پێویست بخه‌نه‌ڕو".