زایەڵە - سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند، ئەگەر کۆبوونەوەکان ئەنجامیان هەبێت سبەینێ بڕیاری خەرجکردنی مووچە دەدرێت و لەم هەفتەیەدا مووچە دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 30-6-2025، سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند، ئەمڕۆ رۆژێکی یەکلا کەرەوە دەبێت بۆ پرسی مووچە و نەوت، ئەگەر کۆبوونەوەکان ئەنجامیان هەبێت، سبەینێ بڕیاری خەرجکردنی مووچە دەدرێت و لەم هەفتەیەدا مووچە دابەش دەکرێت.

راشیگەیاند، رێککەوتنەکە کاتییە و ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت و لە یاسایی بودجە پابەندی و مافەکانی هەرێم دادەڕێژرێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێم، ماوەی زیاتر لە دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و بێ مووچەی بازاڕی کاسبکارانیشی لاواز کردووە.