زایەڵە - پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوى کردەوە، بە ئاگرێكی فراوان لە سنوورى شارباژێر كەوتەوە و لە ئەنجامیشدا ١٥٠ سندووقی بەخێوكردنی هەنگ سووتان.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا لە پەیجى تایبەت بە خۆیان لە فەیسبوک بڵاویان کردووەتەوە، ئاگرێكی فراوان لە سنووری لە گوندی غەزینە لە سنووری ماوەت كەوتەوە.
دەشڵێن، بەهۆى ئاگرەکەوە ٥٠ دۆنم لە پووش و پاوان و ژمارەیەك داری سرووشتی و ١٥٠ سندووقی بەخێوكردنی هەنگ سووتان.
باس لەوەشکراوە، هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە مانەوەی پاشماوەی گەشتیاران بووە و لە ئێستادا لێكۆڵینەوە لەوبارەوە دەستیپێكردووە.