زایەڵە - نەبیل حەمەساڵح بەڕێوەبەری پەوەردەی شارەزوور لە لێدوانێکیدا بە زایەڵەی ڕاگەیاند، بەداخەوە ئەمرۆ ماڵی م.شۆخان حمەکریم حسین مامۆستا لە قوتابخانەی شارەزوور لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرێتیمان بە هۆکاری تەقینی بتڵی غاز گڕی گرت و سەرجەم کەل و پەل و پێداویستی ماڵەوەیان سوتا، سوپاس بۆ خوا کە خۆی و هاوسەری ودووجگەرگۆشەکەیان سەلامەتن .
ناوبراو وتیشی، هەر زووئێمە سەردانمان کردن بەهاوڕییەتی یاریدەدەری قەتابخانەکایان و بەڕێز نەژاد عبداللە محمد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاگادارکردوبەنوێنەرایەتی نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی کوردستان و وەزیری پەروەردە سەردانی کردن وبەسوپاسەوە پێ ی راگەیاندن کە بەڕێز کاک قوباد نوسینگەی سلێمانی خۆی راسپاردوە ئەرکی نۆژەن کردنەوەی تەواوی خانوەکە لە ئەستۆ بگرن و بەڕێز د.ئالان وەزیری پەروەردەش هاوکار و هەماهەنگیان دەبن لە کەل و پەل و ئەساسی ماڵەوە لای خۆشیەوە بەڕێوەبەری گشتی هاوکاریان ئەبێت بۆ هەمان مەبەست .
م نبیل هێمای بەوەشکرد،بە ناوی بەڕێوەبەرێتیمانەوە سوپاسی هەریەک لە بەڕێزانی ناوبراو ئەکەین کە لەخەم و پەژارەی مامۆستا شۆخان یان کەم کردەوە ، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوریش هاوکار و هەماهەنگی مامۆستای ناوبراو ئەبێت تا قۆناغی کۆتایی و چوونەوە ماڵی خۆیان و بەپێ ی دەسەڵاتی خۆی هاوکاریان ئەبێت .