زایەڵە- کەشناسیى هەرێمى کوردستان،شەپۆلێکى خۆڵبارین هەرێمى کوردستانى گرتووەتەوە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەپۆلى خۆڵبارینەکە کۆتایی دێت و پلەکانى گەرما پێنج پلە نزم دەبنەوە.

 ئەمڕۆ سیشەمە خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و ئەمڕۆش لە پارێزگاى بەسڕە بەرزترین پلەى گەرما لەماوەى ئەمساڵدا تۆمارکراوە و گەیشتووەتە ٥١ پلەى سیلیزى.

لەسەرەتاى ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێکى گەرما عێراق و هەرێمى کوردستانى گرتەوە و ئەمڕۆ ٣٠ـى حوزەیران شەپۆلەکە کۆتایی هات.