زایەڵە-بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی خۆڵبارینەوە 15 کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، "لەئیوارەی دوێنیوە تا کاتژمێر (12:00) پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بەهۆی کاریگەری شەپۆلی خۆڵبارینەوە 15 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر".
ئاماژە بەوەکراوە، "دوای ئەنجامدانی ڕێکارە تەندروستییەکان سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە باری تەندروستیان جێگربووە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە