زایەڵە - ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەرێم و بەغداد لەسەر داهاتی نانەوتی رێککەوتوون و ئێستا تەنیا کێشەی نەوت ماوە.

 د. موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەم دوو رۆژەی رابردوودا، هەرێم و بەغداد لە گفتوگۆی بەردەوامدابوون سەبارەت بە گرفتی مووچە، بەڵام نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێک.


باسی لەوەشکرد، "عێراق داوای 280 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێم دەکات و حکومەتی هەرێمیش ئامادەنییە پێی بدات، لەبەر ئەم هۆکارەش، حکومەتی عێراق مووچەی راگرتووە و هۆکاری سەرەکیی دواکەوتنی مووچە، رادەستنەکردنی ئەو نەوتەیە.


ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ئەوەشیخستەروو، "هەرێم و بەغداد لەسەر رادەستکردنی 90 ملیار دینار رێککەوتوون کە هەرێم وەک داهاتی نانەوتی، رادەستی حکومەتی عێراقی بکات."


وتیشی، "ئەگەر هەرێم داواکارییەکانی بەغداد وەکو خۆی جێبەجێبکات، پێویستە حکومەتی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بدات."