زایەڵە - لەڕاگەیەنراوێکی قایمقامیەتی سلێمانی کەوێنەیەکی بۆزایەڵە نێردراوە هاتووە،ئاماری ئەو کارو چالاکیانەی کە لیژنە هاوبەشەکان لە مانگی شەشدا دا لە سنوری شاری سلێمانی ئەنجامیانداوە، دەریدەخەن (٣) حاڵەتی دادگا تۆمارکراوە، و نزیکەی (٢٦) تۆن مەوادی ماوەبەسەرچوو لەناوبراوە.
پشتبەست بەو داتا و زانیاریانەی لە قایمقامیەتی سلێمانی تۆمار کراون، لە ماوەی یەک مانگدا، لە بەرواری (١/٦/٢٠٢٥) تاوەکو ٣٠/٦/٢٠٢٥ ) لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی (٦٧٧٠) سەردانیان بۆ بازار و شوێنە گشتیەکانی شاری سلێمانی ئەنجامداوە، لەو سەردانانەشدا (١٢٧) حاڵەتی ئاگادارکردنەوە و (٤٥٢) حاڵەتی سەرپێچی جۆراوجۆر تۆمارکراوە.
لەو ئامارەدا هاتووە، لەم مانگەدا تەنها (٣) حاڵەتی دادگا تۆمارکراوە، (٢١) شوێنی گشتی و بازرگانیش داخراون، ئەو شوێنانەشی کە رووبەڕووی داخستن بوونەتەوە بەهۆی دووبارە ئەنجامدانی سەرپێچی و پابەندنەبوونیان بووە، بەو رێنمایانەی کە پێشتر لە لایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە پێیاندرابوون.
دوایین ئامار، وردەکاری کارو چالاکییەکانی دیکەی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە مانگی حوزەیران خستۆتە روو ، کە لیژنەکان توانیویانە لەو مانگە دا بری (٢٦) تۆن و (٢٩) کیلۆگرام مەوادی ماوەبەسەرچوو لەناو ببەن وە بەبڕی (٦١) ملیۆن دینار، سزای هەموو ئەو شوێنانە بدەن کە پابەندی رێنماییەکانی سەلامەتی و تەندروستی و ڤێتێرنەری نەبوون.