زایەڵە - حكومەتی هەرێم لە بەرامبەر ڕێككەوتنی لەگەڵ حكومەتی عێراق داوای بودجەی مانگانەی ملیارێك و 200 ملیۆن دۆلار دەكات.
هه‌رێمى كوردستان له به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنى سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانى به‌غدا، داواى كردووە سه‌رجه‌م بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان مانگانه به مووچه‌و بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان و به‌كاربردن و په‌ره‌پێدان بنێردرێت كه زیاتر له یەك ملیار و 200 ملیۆن دۆلاره.
حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم بەشێوەیەكی سەرەتایی لەسەر چەند خاڵێك گەیشتوون بە ڕێككەوتنی هاوبەش لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم كە لە قۆناغی یەكەمدا هەرێم رۆژانە 280 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی عێراق دەكات.
هەر بەپێی رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، هەرێم (50%)ی داهاتی ناوخۆی هەرێم كە بە 150 ملیار دینار خەمڵێندراوە بۆ عێراق دەگەڕێنێتەوە.
لە بەرامبەر جێبەجێكردنی داواكارییەكانی عێراق، هەرێم داوا دەكات بەغدا مانگانە ملیارێك و 200 ملیۆن دۆلار بۆ هەرێم بنێرێت.