زایەڵە - بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 28ی 6 تا 4ی 7ی 2025، زیاتر لە 6.7 ملیار دینارە كە 75%ی نەختینەیە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 28ی 6 تا 4ی 7ی 2025، زیاتر لە 6 ملیارو 743 ملیۆن و 346 هەزار دینارە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 5 ملیارو 36 ملیۆن و 699 هەزار دیناری واتە 75%ی نەختینەیەو هەروەها 1 ملیار و 706 ملیۆن و 432 هەزار دیناری واتە 25%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە نزیكی سفرە.