زایەڵە - وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک لەهەرێمی کوردستان درێژکرایەوە و بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێمیش دەڵێت: تا سەرەتای مانگی داهاتوو پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت.


نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی بەشەخۆراک تا رۆژی 1ـی8ـی2025 درێژکرایەوە.


وتیشی، بڕیاربوو سبەینێ پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆرمەکە تا سبەینێ کۆتایی پێبهێنین، بەڵام بەپێی ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی عیراق، ئێمەش وادەکەمان تا سەرەتای مانگی داهاتوو درێژکردەوە.