زایەڵە - حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق، لە میانی گفتوگۆكانی نێوانیاندا لەبارەی قەرزی كۆمپانیا بیانییەكانی نەوت لە هەرێم گەیشتونەتە خاڵێكی هاوبەش بۆ دانەوەی قەرزی ئەو كۆمپانیایانە.
قەرزی كۆمپانیا بیانییەكانی نەوت لە هەرێم كە لە چوارچێوەی كۆمەڵەی ئەپیكۆردان، گرفتێكی سەرەكی بەردەم دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بووە. حكومەتی عێراق پێشتر ڕەتیدەكردەوە بەرپرسیارێتی دانەوەی قەرزی كۆمپانیا بیانییەكان لە ئەستۆ بگرێت.
كۆمپانیا بیانییەكانیش، داواكاری سەرەكییەكان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم یەكلاییكردنەوەی چارەنوسی قەرزی كەڵەكەبوویانە لەسەر هەرێم كە بڕەكەی یەك ملیار دۆلارە.
بهپێى زانیارییهكان، حكومەتی عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە ئەو كێشەیە چارەسەر بكات، بەشێوەیەك له شوێنى قهرزى كۆمپانیا بیانییەكانی نهوت لە ههرێمى كوردستان كه زیاتر له یهك ملیار دۆلاره نەوت بدات بەو كۆمپانیایانە لە بری پارەی كاش.
بەپێی زانیارییەكانی زایەڵە، كۆمپانیا بیانییەكانی نەوت لە هەرێم وحكومەتی هەرێم ڕەزامەندییان لەسەرپێشنیارەكەی حكومەتی عێراق دەربڕیوەوبەچارەسەرێكی مامناوەندییان زانیوە بۆ چارەسەری ئەم گرفتە.