زایەڵە-بەڕێوەبەرایەتیی رێكخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، داوا لەو هاوسەرانە دەكات كە جیابوونەتەوەو ناوی لە تۆماری ئەلیكترۆنی پسوڵەی خۆراك بلۆككراوە، سەردانیان بكەن.
بەڕێوەبەرایەتیی رێكخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر، بڵاویكردەوە:" ئەو خێزانانەی جیابوونەتەوە و (تەڵاق نامە)یان هەیە، بەڵام لەبەر هەر هۆكارێك بێت لە ئەپڵیكەیشنەكە یەكێكیان ناوی بلۆك كراوە، جا چ خانمەكە بێت یان پیاوەكە، لەم حاڵەتەدا پێویستە ئەو كەسەی كە ناوی سڕاوەتەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكەمان بكات بۆ ئەوەی فۆڕمی تایبەت بە كێشەی خێزانیان بۆ پڕبكەینەوە و رەوانەی بەغدادی بكەین."
ئاماژەی بەوەش كردووە "گرنگە سەردانمان بكەن بۆ ئەوەی بەشە خۆراكیان نەفەوتێت و ناویان تۆمار بكرێت لە سیستمی نوێكردنەوەی بەشە خۆراك و كێشەكەیان بۆ چارەسەربكەین"