زایەڵە - سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە بە میدیای پارتی راگەیاندووە، وەزارەتەکەیان ئەم هەفتەیە دەستدەکات بە ئامادەکاری بۆ لیستی مووچەی مانگی حەوت و وابڕیارە پێش 20ی مانگ لیستەکە تەواو بکرێت و پێش ئەو وادەیە رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بکات.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، وەزارەتی دارایی هەرێم ئەرک و پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ دەکات و لیستی مووچە ئامادە دەکات و لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا رادەستی بەغدای دەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە، هێشتا لیستی مووچەی مانگی پێنج و شەش لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە وردبینی بۆ نەکراوە و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان 66 رۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە.
وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی حەوت ئامادە دەکات

July 06, 2025