زایەڵە - ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم رایدەگەیەنێت، رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و بەغداد لەبارەی نەوت و مووچەوە نزیکە و پاش رێککەوتنیان، راستەوخۆ مووچە دەنێردرێت.

ماڵپەڕەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردووەتەوە، گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق لە بەغداد، چووەتە قۆناغی کۆتاییەوە و ئەو رێککەوتنەی هەردوولا کە ماوەیەکی زۆرە چاوەڕوانی دەکرا، نزیکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا گەیشتووەتە قۆناغێکی زۆر پێشکەوتوو و چاوەڕواندەکرێت، بەمنزیکانە رەشنووسی رێککەوتنی کۆتایی واژووبکرێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی وتووە، رێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەخۆدەگرێت و هەرێمیش، پابەنددەبێت بە رادەستکردنی داهاتەکان بە حکومەتی عێراق.

بە وتەی سەرچاوەکە، "ئەگەر لە چەند کاتژمێری داهاتوودا رەشنووسی کۆتایی رێککەوتنەکە پەسەندبکرێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە دانیشتنی رۆژی سێشەممەدا، واژووی دەکات و راستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت".