زایەڵە - سەرچاوەیەکی ئاگاداربەمیدیاکانی عێراقی راگەیاند، رۆژی سێشەممە وردەکارییەکانی رەشنووسی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد، دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.
بەپێی زانیارییەکان، رەشنووسى رێککەوتنەکە لە دانوستانەکانى پێشترى هەرێم و بەغداد ئامادەکراوە، بەڵام حکومەتى عێراق چەند سەرنج وتێبینىیەکی لەسەر نووسیوە و جارێکی دیکە بۆ حکومەتی هەرێمى کوردستانی ناردووەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکراکرد، رەشنووسەکە لەلایەن محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت وفوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە،دەستکاریی کراوە وتێیدا،بەغداد بەمشێوەیە داواکارییەکانی خستووەتەڕوو:
بەغداد رۆژانە 280 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکات، لە کۆی 400 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم و هاوکات، 120 هەزار بەرمیل بۆ کۆمپانیا نەوتییەکان تەرخاندەکرێت.
42 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ دەهێڵدرێتەوە و بەغداد، نەوتی سپی و بەنزین بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ هەرێم دەنێرێت.
هەرێم نیوەی داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغداد بکات، بەجۆرێک مانگانە لە 100 ملیار دینار کەمتر نەبێت.