زایەڵە - لە دیداری نێوان سودانی و لەتیف ڕەشید، تاوتوێی دۆسیەی دارایی کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق کرا و کارکردن لەسەر چارەسەرکردنی دۆسیە هاوبەشەکان، بە پێی چوارچێوە دەستووری و یاساییە کارپێکراوەکان.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە :

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، پێشوازی لە سەرۆک کۆمار دەکات.

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ دووشەممە، پێشوازی کرد لە سەرۆک کۆمار بەڕێز عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید. 

لە میانی دیدارەکەدا گفتوگۆیان لەسەر بارودۆخی گشتی وڵات و پێشهاتە ناوچەییەکان و ئاستەنگەکانی بەردەم ناوچەکە بە گشتی کرد، هەروەهاجەخت کرایەوە لەسەر یەکخستنی وتاروهەڵوێستەکان و پێشخستنی بەرژەوەندی نیشتمانی بۆڕووبەڕووبوونەوەی هەمووئاستەنگەکان و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی هەموو عێراقییەکان.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا تاوتوێی دۆسیەی دارایی کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق کرا، و کارکردن لەسەر چارەسەرکردنی دۆسیە هاوبەشەکان، بە پێی چوارچێوە دەستووری و یاساییە کارپێکراوەکان، هەروەها باسیان لە ئامادەکارییە بەردەوامەکان کرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆییدا، بۆ ئەوەی ئەنجامەکانی ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی خواستەکانی گەلی عێراق بێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

7ی تەمموزی 2025