زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان لەبازگەی دەربەندیخان دووتۆمەتباری هەڵاتوو لەیاسایان دەستگیرکرد.

ڕۆژی ٢٠٢٥/٦/٢١ بەهۆی دروست بوونی گرژی و ئاڵۆزی شەڕ لەنێوان سێ هاوڵاتی لەقەزای خانەقین ڕوودەدات و کەسێک بەچەقۆ لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە دەکوژرێت و دەستبەجێ شوێنی ڕووداوەکە بەجێ دەهێڵن و هەڵدێن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان لەبازگەی دەربەندیخان هەردوو تۆمەتباری ڕووداوەکەی قەزای خانەقین دەستگیربکەن.

لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی ( ٤٠٦ )لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.